24/08/2020

كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان مستەفا كازمی و لێپرسراوانی باڵای ئوردون دواخرا

بەهۆی تووشبونی وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق بە ڤایرۆسی کۆڤید19، كۆبوونەوەیەكی لوتكەی نێوان مستەفا كازمی و بەرپرسانی باڵای ئوردون بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

بە پێی زانیارییەكان ، دوابەدوای گەیشتنیان بۆ عەممان و ئەنجامدانی پشكنین، دەركەوتووە ئەركان شیهاب وەزیری پەیوەندییەكانی حکومەتی عێراق و وەفدی هاوڕێی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

دوای ئەم رووداوە، سەرجەم ئەندامانی وەفدە عێراقییەکە و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عەممان و وەزیری پەیوەندییەكانی ئوردن، كەرەنتینە كراون و خراونەتە ژێر چاودێری پزیشكییەوە.

بەهۆی ئەم رووداوەوە، سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی مستەفا كازمی بۆ ئوردن و کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەو دوووڵاتە دواخراوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …