08/06/2020

بەغداد: هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە

برادۆست میدیا ـ بەغداد: وەزارەتی نەوتی داتاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو مانگەدا چوار ملیۆن و 213 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی رێککەوتنی ئۆپێک، عێراق رێگەی پێدراوە ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی خۆی لەسەر سێ ملیۆن و 592 هەزار بەرمیل بهێڵێتەوە؛ هەر بەپێی رێککەوتنەکە.
لەرێکوتنەکەی ئۆپیک باس لەوەش کراوە، ئەو وڵاتەی ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی کەمنەکردووەتەوە، دەبێت لە مانگەکانی حەوت، هەشت و نۆ قەرەبووی ئەو بڕە بکاتەوە کە کەمی نەکردووەتەوە.
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند،”دوای دەیان ساڵ شەڕ و ئاژاوە لە وڵاتەکەی، حکومەتی عێراق پێویستی بە داهاتی نەوتە، بەڵام عێراق پابەند دەبێت بە رێککەوتنی ئۆپێکەوە”.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەشڵێت، دەست بە دانوستاندن دەکەنەوە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە کەمکردنەوەکانی ئاستی بەرهەمهێنان، عاسم جیهاد دەڵێت، بەهۆی دواخستنی وتووێژەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بودجە و نەوت، هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بە رێژەی 23% کەمبکاتەوە.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …