14/08/2020

كازمى رێككه‌وتنێكی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح و حه‌لبوسی ئاشكرا ده‌كات

حکومەتی عێراق جه‌خت دەكاتەوە هەڵبژاردن لەكاتى خۆیدا دەكرێت، هاوكات رێككه‌وتنێک لەنێوان سەرۆکوەزیران و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان هەیە بۆ تێپەڕاندنی یاساکە لەپەرلەمان و واژۆکردنی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە.

نوسینگەى مستەفا كازمى رایگەیاند: “لەگەڵ سەرۆكانى كۆمار و پەرلەماندا ڕێكکەوتن كراوە بۆ دەنگدان لەسەر یاساى هەڵبژاردنەكان لە دانیشتنى داهاتووى پەرلەماندا و ناردنى بۆ سەرۆككۆمار بۆ پەسەندكردنى.

ڕونیشكراوەتەوە: “كار بۆ دۆزینەوەى چارەسەركێكى نزیك دەكەین بۆ پڕكردنەوەى بۆشایى دادگایى فیدراڵى، بۆ ئەوەى ئامادە بێت بۆ بابەتى دابینكردنى مەرجەكانى كارى كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان.”

نووسینگەی کازمی: “شەمەندەفەرەكە كەوتەڕێ و پێویستە ئامادەكارى بكەین بۆ هەڵبژاردن ئەویش بەشێوەیەك وەك ئەوەى بەیانى ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەى پابەندبین بەو بەڵێنەى كە داومانە، هەڵبژاردن داواكارى گەلە و مەرجەعیەتە، هەروەها داواكارى كوتلە ساسیەكانیشە و ناكرێت دەرفەتێكمان هەبێت و لەدەستى بدەین”.

كازمى ڕونیشیكردوەتەوە: “پێویستمان بە هاریكارییە لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ سەرپەرشتیكردنى پرۆسەى هەڵبژاردنى داهاتوو بۆ ئەوەى هەڵبژاردنەكە متمانەى هەبێت، پێویستە هەمان هەڵەكانى پێشوو دوبارە نه‌كرێنەوە لە هەڵبژاردنى داهاتوودا و هاووڵاتیان متمانەیان بە هەڵبژاردن هەبێت”.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وتیشی، برینه‌كانی عێراق به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تێك كه‌ داواكاری و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك دابینبكات ساڕێژ ده‌بێت، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجامده‌درێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …