08/08/2020

كۆشكی سپی وادەی سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراقی بۆ واشنتۆن راگەیاند

كۆشكی سپی رایگەیاند كە لە 20ی ئەم مانگەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی سەردانی واشنتۆن دەكات.

لە راگەیەندراوێكدا، كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەداوە كە لە 20ی ئەم مانگە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سپی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەكات و دواتر كۆدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و مستەفا كازمی سەبارەت بە ژمارەیەك رۆژەڤی گرنگ گفتوگۆ دەكرێت لەوانە ئەو ئاڵنگارییەی كە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) رووبەڕووی هەموو وڵاتانی جیهان بووەتەوە و هەروەها پرسەكانی ئاسایش، وزە و ئابووری.

پێشتر راگەیەندرابوو كە بەم زووانە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بە ئامانجی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی گفتوگۆی ستراتیجی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن سەردانی ئەمریكا دەكات.

لە 11ی حوزەیرانی رابردوودا، یەكەم قۆناغی گفتوگۆی ستراتیجی لە نێوان عێراق و ئەمریكا سازكرا كە لە میانیدا سەبارەت بە كۆمەڵێك تەوەر بیروڕا ئاڵوگۆڕی كرا لەوانە ئاسایش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئابووری، وزە، بابەتە سیاسییەكان و كولتووری نێوان هەردوو وڵات.

ئەنادۆڵۆ

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …