07/08/2020

به‌غداد بێ ڕێككه‌وتن هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نانێرێت

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا: ئه‌وه‌ی وترا گوایه‌ دوای جه‌ژن عیراق بڕی 300 ملیار دینار ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم ته‌نها جۆرێكه‌ له‌ دڵخۆش كردنی خه‌ڵك هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆژه‌كان به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له‌ ئومێد بدات به‌ چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاوڵاتیان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

“من ده‌مه‌وێت ئه‌و قسانه‌ی كه‌ده‌یكه‌م قسه‌ی “عاتفی و سۆزداری” نه‌بێت و قسه‌ی یاسایی بێت ئه‌و قسانه‌ بێت كه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گوێیان لێبێت، تائێستا هیچ جۆره‌ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه‌، به‌غداد بێ ڕێككه‌وتن هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نانێرێت .”

“هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ئاماده‌ نییه‌ نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه‌ حكومه‌تی عێراقیش ئاماده‌ نییه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه‌ خاڵی جه‌وهه‌رییه‌”

” ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ چوونه‌ته‌ به‌غداد ، ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیووه‌ كه‌ نه‌وت ڕاده‌ست بكه‌ن به‌ڵكو وتویانه‌ داهاتی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد ده‌كه‌ن “

“كورد هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد بێ مه‌رج پشتیوانی كازمی-ییان كرد “

“تائێستا بابه‌تی مووچه‌ دیار نییه‌”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …