31/07/2020

هێزێکی عێراقی داوای تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی لە کازمی دەکات

برادۆست میدیا ـ بەغداد: ئەبو عەلی عەسکەری، سەرکردە لە کەتایبی حزبوڵای عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، “ئەم ماوانە هەرگیز جەژنی ئێمە نابن، تا ئەو کاتەی تۆڵەی کوشتنی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس و شەهیدانی قائیم، نەکەینەوە، تۆڵەیەک کە شایانی قەبارەی ئەو ڕووداوانە بن”.

عەسکەری وتوویەتی، “ئەوەی لە پێشتردا وتوومانە دووپاتی دەکەینەوە، ئەوانەی لە ناوخۆ، هەر لە “کازمیی ناپاک”ـەوە هەتا ئەوانەی نزمترین پلەیان هەیە، بەشدار بوونە لە ئاسانکاریکردن بۆ ئەو تاوانە مێژووییە، بەهیچ شێوەیەک لە سزا دەربازیان نابێت، جا باجەکەی هەرچییەک بێت و کاتەکەشی هەرچەند بخایەنێت”.

ئەوە یەکەمجار نیە کەتایبی حزبوڵای عێراق هەرەشە بکات، پێشتریش ئەو هێزە، سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بەوە تۆماتبار کردبوو کە دەستی هەبووە لە ئاسانکاری بۆ ئەمریکییەکان لە پرۆسەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندس لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، لە سێی کانوونی دووەمی ئەمساڵ. لای خۆشیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ خستبووەوە و نکووڵی لێکردبوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …