29/07/2020

وەفدێکی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر

برادۆست میدیا ـ هەولێر: به‌مه‌به‌ستی‌ وتووێژكردن له‌سه‌ر پرسی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، گومرگه‌كان و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ مووچه‌یان سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵییه‌، وەفدێکی باڵای عێراق گه‌یشته‌ شاری‌ هه‌ولێر.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌فدێكی باڵا گه‌یشته‌ شاری‌ هه‌ولێر.

ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی عێراق، بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ‌ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، گومرگه‌كان و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ مووچه‌یان سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵییه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

وتەبێژی حکومەتی عێراق: وەفدی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بەغداد

وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەحمەد موللا تەڵاڵ رایگەیاند، “وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ…