28/07/2020

داوای زانیاری لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەکرێت سەبارەت بە رێككەوتنە 50 ساڵیەكەی نێوان هەرێم و توركیا

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “داوای زانیاریمان لە وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە سەبارەت بە رێككەوتنە 50 ساڵیەكەی نێوان حکومەتی هەرێم و توركیا.

چاكسازی ریشەیی و راستەقینە لە مەلەفی نەوتەوە دەستپێدەكات

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی 7ی 2020، بە فەرمیی داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق کردوە هەر زانیارییەکیان هەیە سەبارەت بەو رێککەوتنە نەوتییە پەنجا ساڵییەکەی نێوان هەرێم و تورکیا بیخەنە بەردەستیان.

دەشڵێت، “ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ئەو رێککەوتنە پەنجا ساڵییە و شەفافیەتیی مەلەفیی نەوت بە گشتیی دەتوانێ چاکسازیی ریشەیی و گەورە لە داهاتی هەرێمدا بهێنێتە ئاراوە”.

دەقی داواکاریەکەی هۆشیار عەبدولا

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …