15/07/2020

كازمی‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ دابەشکردنی زەوەی و 30 هەزار مووچەی دا به‌ پارێزگاری‌ به‌سره‌

برادۆست میدیا ـ بەسڕە

مستەفا کازمی ده‌سه‌ڵاتی‌ دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ و خه‌رجكردنی‌ مووچه‌ی‌ 30 هه‌زار گرێبه‌ستی‌ دایه‌ پارێزگاری‌ به‌سره‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی 7ی 2020،‌ مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق به‌یاوه‌ری‌ وه‌زیره‌كان گه‌یشته‌ شاری‌ به‌سره‌ و له‌گه‌ڵ‌ گه‌یشتنیان كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌ بینای‌ پارێزگا ده‌ستی‌ پێكرد.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ فه‌رمی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ عێراق “واع” بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌سه‌ڵاتی‌ داوه‌ به‌ ئه‌سعه‌د عێدانی‌ پارێزگاری‌ به‌سره‌ كه‌ مووچه‌ی‌ 30 هه‌زار گرێبه‌ست خه‌رج بكات و زه‌وی‌ به‌سه‌ر كه‌سانی‌ شایسته‌دا دابه‌ش بكات.

کازمی دەستەلاتی بە پارێزگاردا به‌رده‌وام بێت له‌ رێوشوێنه‌كانی‌ گرێبه‌ستكردن سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی‌ ئاوی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سره‌ و گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازی‌ توند له‌ ده‌روازه‌ ده‌ریاییه‌كاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …