04/07/2020

وتەبێژی کازمی: داوادەکەین دەستبەجێ تورکیا دەستدرێژییەکانی بۆسەر خاکی عێراق ڕابگرێت

وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆسەر خاکەکەی ڕەتدەکاتەوە و داواش دەکات ئەو وڵاتە دەستبەجێ “دەستدرێژییەکان”ی ڕابگرێت.

وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەحمەد مەلا تەڵال ڕایگەیاند، “ماوەیەکە هێزەکانی تورکیا چەند جارێک دەستدرێژییان کردووەتە سەر خاکی عێراق، بەتوندی ئەو کارانە ڕەتدەکەینەوە و سەرکۆنەی دەکەین کە زیان بە پەیوەندیی نزیک و درێژماوەی نێوان هەردوو گەلی دۆست دەدات”، بۆیە پێویستە دەستبەجێ ئەو دەستدرێژییانە ڕابگیرێن کە “زیان بە ئاشتیی ناوچەیی دەگەیەنن، هەروەها زیان سەروەریی و گیان و سەروماڵی عێراقییەکان دەگەیەنن.”

وتەبێژەکەی عێراق ڕاشیگەیاند، حکوومەتی عێراق دوو نامەی فەرمیی ناڕەزایی، بە زمانێکی توند نووسراو، داوە بە باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە بەغداد، جەختیشیکردووەتەوە لەوەی “بەپێی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان عێراق مافی ڕەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژییانە و وەستاندنیانی هەیە.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە تورکیا بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی تەواوی ئەو زیانانە مرۆیی و ماددییانە لە ئەستۆ دەگرێت، چونكه‌ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ بونه‌ته‌ هۆكارێك بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و یه‌كڕیزی و ئاسایشی هاووڵاتیان.

وتەبێژەکەی کازمی داواشی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌، ڕێكاری پێویست به‌رانبه‌ر به‌ تێكدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ بگرنه‌به‌ر و له‌و پێناوه‌شدا عێراق مافی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی خاك و گه‌له‌كه‌ی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …