03/07/2020

عێراق دەیەوێت چۆن بەرەنگاری هێرشەکانی توركیا و ئێران بۆ سەر خاكی هەرێم بکات؟

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلكاریەكانی توركیا بەرامبەر عێراق سەرجەم بژاردەكان لەبەردەممان كراوەن.

ناوبراو لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە كردەوە تاك لایەنەكان ئاسایشی سنورەكان بەهێز ناكەن و ناتوانرێ بەو شێوەیە روبەری تیرۆر ببرێتەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتیشی وەڵامدانەوەی پێشێلكاریەكان بە ئیدانەكردن و بانگهێشتكردنی بالوێزی هەردوو وڵاتی توركیا و ئێران دەستی پێكردوە و هەنگاوی تریشی بەدوادێت.

لەبارەی هەنگاوەكانی تر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی:”  دەكرێت پەنابەرینە بەر كۆكردنەوەی دەنگی عەرەبی لەڕێگەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و هەروەها كۆكردنەوەی دەنگیی ئیسلامی لەڕێگەی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، دەكرێت بگەینە پێشكەشكردنی سكاڵا لە نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پێشوازی لەو مێردمنداڵە کرد کە لەلایەن هێزێکی ئەمنی سووکایەتی پێکرا

سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لەو مێردمنداڵە کرد کە ناوی حامد سەعید-ە و لەلایەن هێزی پاراست…