02/07/2020

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: دۆسیەی نەوت لەدەستی هەرێم نەماوە و لەدەست تورکیایە

برادۆست میدیا ـ بەغداد: ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپشکی کورد بە هاوڵاتی ڕاگەیاندووە: دۆسیەی نەوتی هەرێم لەدەستی هەرێم نەماوە دوای ڕێککەوتنە ٥۰ ساڵیەکەی هەرێم لەگەڵ تورکیا نەوتی هەرێم ئێستا ڕەهنە لەلای تورکیا و تورکیا ئامادە نییە نەوتەکە تەسلیم بە بەغدا بکرێتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە: تورکیا مانگانە ۱۱۷ ملیۆن دۆلاری لە داهاتی نەوتی کوردستان دەستدەکەوێت، چۆن دانە غاز توانی قەرەبووی ۲ ملیار دۆلار لەحکومەتی هەرێم لەبڕی ئەو ساڵانە کە خەمڵاندویەتی قازانج دەکات وەربگرێت، تورکیاش قازانجی ٥۰ ساڵ لە حکومەتی هەرێم دەسەنێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …