30/06/2020

بەغداد: رافیع عیساوی‌ ئازادكرا و دۆسێكه‌ی‌ داخرا

بەپێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، رافع عیساوی وه‌زیری پێشوتری دارایی عێراق ئازاد ده‌كرێت و هه‌موو دۆسێكانی‌ داده‌خرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۲۰، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیاری ئازادكردنی رافع عیساوی وه‌زیری پێشوتری دارایی عێراقی‌ ئاشكراكرد كه‌ تۆمه‌تباركرابوو به‌گه‌نده‌ڵی و تیرۆر.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، “دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت به‌تیرۆر له‌ ره‌سافه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌ رافیع عیساوی، وه‌زیری پێشوتری دارایی ته‌واو كرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆی راده‌ست كرد و نكۆڵی له‌و تۆمه‌تانه‌ كرد كه‌ ئاراسته‌ی‌ كرابوون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ك شایه‌تیش هه‌بوه‌ تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاردرا ئازاد بكرێت”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌، “له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێك ئاماده‌بووه‌ بۆ شایه‌تیدان و له‌كاتی لێكۆڵیه‌وه‌دا وته‌كانی گۆڕیوه‌، بۆیه‌ دۆسیه‌كه‌ی رافیع عیساوی داخراوه‌”‌.

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی له‌كاتی ئاماده‌نه‌بونی رافیع عیساوی ده‌ركراون، به‌ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی خۆی راده‌ستكردوه‌ و دانیشی پێداناون، بۆیه‌ به‌كه‌فاله‌تی كه‌سێك ئازاد ده‌كرێت.

له‌ ساڵی 2018دا و به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ رافیع عیساوی وه‌زیری ئه‌وكاتی دارایی و ئابووری‌ و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ركرد.

هەفتەی رابردوو لەسەر داوای بەرهەم سالح سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی گەڕایەوە بەغدا و خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد، ئەمڕۆش بێتوان دەرچوو و ئازادکرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: دۆسیەی نەوت لەدەستی هەرێم نەماوە و لەدەست تورکیایە

برادۆست میدیا ـ بەغداد: ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…