27/06/2020

فوئاد حوسێن: حكومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەل 55 كۆمپانیای بواری نەوت كردوە

وەزیری دەرەوەی عێراق د. فوئاد حوسێن، چەندین زانیاری لەسەر نەوتی هەرێم و گرێبەستەکانی ئەو بوارە ئاشکرا دەکات، دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەل 55 كۆمپانیای بواری نەوت كردوە تا ئێستا بۆ بەرهەم هێنانی نەوت، بەشێكیشیان ئێستا كشاونەتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق کە لەپشکی کورد ئەو پۆستەی وەرگرتوە، لەبارەی فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل رایگەیاندووە، “حكومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەل چەند كۆمپانیایەك كردووە بۆ بە بازاركردنی نەوتی هەرێم، لەكاتی فرۆشتنیشی بەشێكی ئەو نەوتە دەفرۆشترێتە ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشدا، ” عێراق نەوتی بە ئیسرائیل نەفرۆشتوە، حكومەتی عێراق پێشتر داوای دژی چەند كۆمپانیایەك بەرزكردۆتەوە كە مامەلەیان بەنەوتی هەرێمی كوردستان كردووە و ئەو کۆمپانیایانەی خستۆتە لیستی ڕەش.

حوسێن بای لەوەش دەکات، “بەغدا دوو جۆر سكاڵای لەسەر کەرتی نەوتی هەرێم تۆمارکردووە یەكێكیان دژ بەهەرێم بە هۆی فرۆشتنی نەوت كە پێی وایە قاچاخچیەتیە، لەلایەكی تریش دژ بەو كۆمپانیایانەی كە مامەلە بەنەوتی هەرێم دەكەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

وتەبێژی کازمی: داوادەکەین دەستبەجێ تورکیا دەستدرێژییەکانی بۆسەر خاکی عێراق ڕابگرێت

وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆسەر خاکەکەی ڕەتدەکات…