26/06/2020

ناکۆکییەکانی نێوان دژە تیرۆری عێراق و حەشدی شەعبی پەرەدەسێنێت

برادۆست میدیا ـ عێراق: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 26ی حوزەیران، هێزێکی فیرقەی 17ی دژە تیرۆری عێراق ھەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی و زیاتر لە 10 چەکدار کەتایبی حزبوڵای عێراقیان دەستگیرکرد .

دژەتیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت،” چەکدارانی حزبوڵا سەرقاڵی پلاندانان بوونە بۆ موشەکبارانکردنی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا .

لە بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتەی دژەتیرۆری عێراق، ھێزێکی حزبوڵا ھەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگایەکی دژەتیرۆری عێراق لە ناوچەی سەوز داوایان کردووە کە چەکدارانییان ئازادبکرێن.

لەئێستادا دۆخەکە بە جۆرێک شێواوە کە نێوەندگیری دەستیپێکردووە لە نێوان ھەردوولا، حەشد ھەڕەشە دەکات و دژەتیرۆر سوورە لەسەر ئەوەی چەکدارەکان رادەستی ئەمریکا بکات.

لە بەرامبەردا حەشد بە ئاشکرا گوتوویانە کە گەر ئەوە رووبدات، خودی کازمی بەرپرسیارە و ھەڕەشەی کوشتنی لیوا روکن حوسێن رازی محەمەدیان کردووە کە فەرماندەی ئەو ھێزەیە کە ھەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگاکەی حزبوڵا.

لەلایەکی دیکەوە نوێنەرێکی سەدر و عامری و باڵیۆزخانەی ئێران لەسەر خەتن تا دۆخەکە لەمە زیاتر نە ئاڵۆزێت.

بەپێی زانیارییەکان ئێستا دۆخی ناوچەی سەوز تەواو شڵەژاوە، ھەردوولا ھەڕەشە لە یەکدی دەکەن و ناشزانرێت رۆژانی داھاتوو چی روودەدات.

وەرگیراوە لە بلێسە شاوێس

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: دۆسیەی نەوت لەدەستی هەرێم نەماوە و لەدەست تورکیایە

برادۆست میدیا ـ بەغداد: ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…