24/06/2020

گفتوگۆكانی وەفدی هەرێم لە بەغداد شکستی هێنا

د. سەنگەر ستید قادر

ئەنجامی گفتووگۆكانی وەفدی هەرێم لە بەغداد.

گفتووگۆی وەفدی هەرێم و كازمی شكستی هێناوە چونكە كازمی سورە لەسەر داواكارییەكانی و وەفدی هەرێمیش پێشنیارێكی نوێیان پێبووە بەڵام كازمی ڕازی نەكردووە ، هەرچەندە هەرێم سازشی كردووە بەڵام كازمی سور بووە لەسەر داواكەی كە پێدانی بڕە پارەیەكە بە هەرێم كە نزیك بێت لەو نەوت و داهاتەی ڕادەستی عێراقی دەكات

– بە پێی كازمی: ئەگەر هەرێم هەموو نەوتەكەی و داهاتە ناوخۆییەكان ڕادەستی عێراق بكات ئەوا لە ئەگەری یەكەمدا عێراق ٣٧٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە وەربگرێت ئەوا بە نرخی ئەمڕۆ ٤٤٥ ملیۆن دۆلار داهاتی مانگانە دەبێت بەداهاتی ناوخۆییەوە دەگاتە نزیكەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار كازمی ئامادەیە ٥٥٠ ملیۆن دۆلار (٦٦٠ملیار دینار) بدات بەهەرێم، بەڵام عێراق ئامادە نیە كرێی كۆمپانیا نەوتیەكان بدات و دەبێت لەو ٦٦٠ ملیارە بدرێت و هەرێمیش بەوە ڕازی نیە چونكە پێویستی بە ٨٨٥ ملیار دینارە بۆ مووچە.

بژاردەی دووەم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و داهاتی ناوخۆی ڕادەستی عێراق بكرێت بەرامبەر بە ٥٥٠-٦٠٠ ملیار دینار كە ئەمە نزیك بووە لە ڕێكەوتن و هەرێم پێی ڕازی نەبووە كێشەكە كرێی كۆمپانیا نەوتیەكانە

بۆیە ڕێكەوتن شكستی هێناوە و كازمی تۆپەكەی خستوەتە گۆڕەپابانی لایەنە سیاسیەكان و پەرلەمان كە لە بودجەدا چی ڕێكەوتنی لەسەر بكرێت و جێگیر بكرێت جێ بەجێی دەكات و بەڕێی كردوون.

– هەڵوێستی یەكێتی:
یەكێتی ڕازییە و بەهەموو شێوەیەك ڕێككەوتن بكرێت چونكە قوباد تاڵەبانی خەریكە دەبێت بە قوربانی

-هەڵوێستی پارتی:
مەسرور بارزانی هەڕەشەكانی یەكێتی بۆ كشانەوە لە حكومەت بە جدی وەرگرتووە و سازشێكی سنورداری بۆ بەغداد كردووە بەڵام لە ئاست داواكاری بەغداد نیە

باڵی نێچیرڤان بارزانی لە ژێر فشاری توركیا و كەوتنە مەترسی بەرژەوەندیەكانی، ئەم باڵە دژی ڕێكەوتنە لەگەڵ بەغداد.

– هەڵوێستی ئەمەریكا :
ئەمەریكیەكان فشاریان لە هەرێم كردووە بۆ ڕێككەوتن و ڕادەست كردنی بەشێك لەنەوتی هەرێم بۆ بەغداد و نایانەوێت كازمی بكەوێتە بەر ناڕەزایەتی شەقامی شیعی بەهۆی پارەدانی بێ بەرامبەر بە هەرێم

– ڕای خۆم:
هەرێم نابێت بۆ ٥٠-٧٥ ملیۆن دۆلارێك بچێتە ژێر باری بەغداد بەومەرجەی لە ناوخۆدا چاكسازی بكات

-دەرئەنجام:
ڕێكەوتن و ڕێكنەكەوتن لەدەستی هێزە سیاسیە شیعەكان و پەرلەماندایە و كازمی بەڕێی كردوون و تۆپەكەی لە گۆڕەپانی خۆی دوور خستووەتەوە

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …