26/08/2020

شانەی ئەمنی عێراق: لە بۆردومانێکی تورکیادا دوو هاوڵاتی شەهیدبوون

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، “فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا جارێکی دیکە سنوری ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە، لە کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لە ناحیەی خانسوری سنوری قەزای شنگار ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج، لە بۆردومانەکەدا دوو هاوڵاتی مەدەنی، کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون شەهیدبوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، دواتر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە ناحیەی خانسور گوندی بارەیان بۆردومانکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی شەهید و بریندارەکان نازانرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چەندین ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن چوونەتە ناوچەکە بۆ گواستنەوەی شەهید و بریندارەکان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …