21/03/2020

بەرهەم سالح بروسکەیەکی لە دۆناڵد ترەمپ پێگەیشت

سێمانی

سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەیشت بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوه

ئەمڕۆ شەممە 21ی ئاداری 2020، سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە پێگەیشت بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز.

لەو بروسكەیەدا سەرۆكی ئەمریكا پیرۆزبایی خۆی كردوە بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و هیوای خواستوە گەلی عێراق لە سەقامگیری و ئاشتیدا بژیت، ئاماژەشی كردوە بۆ ئەوەی كە هەر دوو وڵات هاوشانی یەكتر پێشكەوتنێكی گەورەیان بەسەر باندەكانی داعشی تێرۆریست بەدەست هێناوە.

سەرۆك ترەمپ دوپاتی كردۆتەوە لەسەر ویستی وڵاتەكەی بۆ بنیادنانی زیاتری هەماهەنگی ئاسایش و ئابوری لەگەڵ عێراق كە خزمەت بەبەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات بكات.

ئەمەش دەقی نامەی پیرۆزبايیەكەیە:

ئازیزم جەنابى سەرۆك

بەناوی گەلی ئەمریكاوە گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە ئێوە و گەلی عێراق دەكەم،ئەم جەژنە تایبەتە بۆ ئاشتی و نوێبونەوە بۆ هەمولایەك،ئەم جەژنەی ئەمساڵ گرنگیەكی گەورەتری هەیە لە كاتێكدا وڵاتەكانمان پێكەوە كار دەكەن بۆ هێنانەدی ئاشتی و ئارامی لە عێراق.

ئێمە پێكەوە سەركەوتن و پێشكەوتنێكی گەورەمان دژ بە داعش بەدەستهێناوە، هیوادارم لە داهاتودا دەرفەتی زیاتر برەخسێت بۆ بنیادنان و هەماهەنگی زیاتری پەیوەندی ئابوری و ئاسایش لەگەڵ حكومەتەكەتاندا.

لەگەڵ رێز و ستایش

دۆناڵد ترەمپ
سەرۆكی ئەمریكا

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …