21/02/2020

بەرهەم سالح و عوسمان بایدەمیر کۆبوونەوە

برادۆست میدیا

سەرۆک کۆمار و عوسمان بایدەمیر ھاوڕابوون کە کێشەکانی ناوچەکە بە دیاڵوگ و لێکگەشتن چارەسەری ئاشتیانەی بۆ بکرێت.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٠ی شوباتی ۲۰۲۰ لە بەغدای پایتەخت، بەرهەم سالح سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری باکووری کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپە، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان کرد.

سەرۆک کۆمار و عوسمان بایدەمیر جەختیان لە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان کردەوە بەرێگای دیاڵۆگ و گفتوگۆ بۆ بە‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕەواکانی گەلی کورد بەشێوەیەکی ئاشتی و دیموكراسی دوور لە بەکارھێنانی ھێز و شەڕ.

ھەر لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی ناوچەکە و جیھان، و بۆ ئەو مەبەستەش ھەردوولا ھاوڕابوون کە گرنگە کێشەکانی ناوچەکە بە دیاڵوگ و لێگەیشتن چارەسەری ئاشتیانەی بۆ بکرێت و ھەرچی زووە کۆتایی بێت بە ئاڵۆزی و شەڕ و ئاشوب، لە پێناو بەدی ھێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …