03/02/2020

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی بەلجیکا

برادۆست میدیا

سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٢/٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی بەلجیکا فلیپ گۆڤن.

لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار بەرهەم سالح جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بەستنی پەیوەندییەکی بەهێز و پێشکەوتوو لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان لە سەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و ڕێزگرتنی هاوبەش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر، هاوکات ئاماژەی کرد بەگرنگی بەشداریکردنی بەلجیکا لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان.

ھەر لە دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان کرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …