16/10/2019

بەهەم سالح: چاکسازی لەسیستەمی ھەڵبژاردنەکان بەرکەوتەی نیشتمانی و خواستێکی بە پەلەیە

برادۆست میدیا ـ بەغداد

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە بەشداری نەکردنی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا بەڵگەیەکی ئاشکرایە بۆ پێویستی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنە گشتییەکان کە بەرکەوتەیەکی نیشتمانی خێرایە بۆ بونیادنانی دەوڵەت و چاکسازی لە دامەزراوەکان و بنەبڕکردنی گەندەڵی دارایی و ئیداریدا، بۆ ئەوەی خواستەکانی گەلی عێراق بەدی بھێنێت و ئازادی و دیموکراسیش بەھێزتر بکات لە وڵاتدا.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/١٠/١٥ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و میدیاکار و چالاکوانی مەدەنی و شارەزا و پسپۆڕ و یاساناسەکان.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار بەرھەم سالح ئاماژەی بەوەکرد لە کاتێکدا ئەم دیدارە ئەنجام دەدەین وڵاتەکەمان بە دۆخێکی زۆر سەخت و مەترسیدار تێپەڕ دەبێت، مەبەستیش لەم دیدارە گفتۆگۆکردنە لەگەڵ شارەزایان بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە گوێبیستی ڕای گشتی نیشتمانی ببین پێش دیدارەکەمان لەگەڵ ھێز و فراکسیۆنە سیاسییەکاندا لەم بارەیەوە، ھاوکات دووپاتیکردەوە کە گوێگرتن لە دید و بۆچونە جیاوازەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە ھەموارکردنەوەیەکی واقیعیانەی یاسای ھەڵبژاردەنەکان، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی گەلەکەمان بکات بە جیاوازی پێکھاتەکانییەوە، بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەک بۆ چاکسازی لە سیستەمی سیاسی لە عێراقدا.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار روونیکردەوە کە عێراق بەرەو گۆڕانکاری گەورە ھەنگاو دەنێت و ئێمەش پێویستمان بە بەپرۆسەیەکی چاکسازی گەورە ھەیە، تا متمانە بگێرێتەوە بۆ بەسیستەمی دەسەڵات لە وڵاتدا، لە ھەمووشیان گرنگتر پێداچونەوەیە بەسیستەمی ھەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی جددی ئاڕاستەکراو، تا ھاووڵاتیانی عێراق بڕوایان پێ ھەبێت و ھەلێکی زامنکراویش بێت بۆ گوزارشتکردن لە دید و بۆچونی ھاووڵاتیان سەبارەت بە وڵاتەکەیان بەبێ ساختەکاری.

لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار جەختیکردەوە کە بە ئازایەتییەوە داوای دایلۆگی نیشتمانی دەکەین تا چارەسەری کە موکورتییەکان بکەین لە سیستەمی دەسەڵات، بە جۆرێک کە ژیانێکی باشتر بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بھێنێتە دی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …