01/11/2019

ھادی عامری داوای ھەمواری دەستوور و ھەڵوەشاندنەوەی سیستمی پەرلەمانی دەکات

برادۆست میدیا

ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە پەیامێکیدا بۆ لایەنە سیاسییەکان، ھەڵوێستی خۆی لەبارەی چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق ئاشکراکرد، ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:

بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان
لەگەڵ ئەو پەڕیری ڕێزم بۆ ھەموو ئەو دەستپێشخەرییە سیاسییە ڕاستگۆ و دڵسۆزانەی لە پێناو جێبەجێکردنی داواکاری رۆڵەکانی گەلی عێراق خرانەڕوو، ئێمە وای دەبینین چارەسەری ڕاستەقینە خۆی لە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پرۆسەی سیاسیدا دەبینێتەوە لە ژێر سایەی دەستوور و ھەمواری دەستووردا، لەبەرئەوەی شکستی سیستمی پەرلەمانی سەلماوە و چیتر سودی نەماوە، بۆیە پێویستە سیستمەکە بە سیستمێکی تر بگۆڕدرێت کە بۆ دۆخی ئێمە گونجاو بێت.
ھەروەک چۆن حکومەتە نێوخۆییەکان”ئەنجومەنی پارێزگاکان و پارێزگاکان” شکستیانھێناوە و پێویستە ھەڵبوەشێندرێنەوە و پارێزگاریش ڕاستەوخۆ لەلایەن گەلەوە ھەڵبژێردرێت.

ھادی عامری
سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح
١/١١/٢٠١٩

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …