18/09/2019

کەرکوک: کچێک کوژرا وکچێکی دیکەش خۆی کوشت

برادۆست میدیا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ۱۸ی ئەیلولی ۲٠۱۹ لەگەڕەکی (کۆبانی) شاری کەرکوک، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کچێکی تەمەن ۱۷ ساڵان بەناوی (ل،ف،ن) لەناو ماڵی خۆیان لەلایەن براکەیەوە بەفیشەک کوژرا، لەئێستادا بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە وەتەرمی کچەکە گەێندراوەتە پزیشکی دادوەری کەرکوک.

هەروەها نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لەگوندی (تۆبزاوا)ی سەر بەناحیەی (یایچی) سەر بەشاری کەرکوک کچێکی تەمەن ۱۸ ساڵان کەماوەیەکی کەمە مارە بڕاوە بەناوی (هـ،ب،م) بەهۆکارێکی نەزانراو لەناو ژورەکەی خۆی بەپەت خۆی هەڵواسی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …