28/03/2020

نرخی مۆلیدە و كرێی دوكان كەمكرایەوە

کەرکووک

شانەی قەیرانەكانی كەركووك بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەركرد.

ڕێبوار تەها، ئەنداكی پەڕلەمانی عیراق و ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركوك لەڕووننكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆبوونەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی شانەی قەیرانەكانی كەركوك چەند بڕیارێكمان دا.

سەبارەت بەبڕیارەكان ڕێبوار تەها، ئەنداكی پەڕلەمانی عیراق و ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركوك ڕوونی كردۆتەوە، كە بڕیار دراوە بە دیاریكردنی نرخی 3 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە، هەروەها هەر خاوەن مۆلیدەیەك پابەند دەبێت بە بەخشینی 10 ماڵی كەمدەرامەت لە وەرگرتنی پارەی مۆلیدەدا.

دەشڵێت: “بڕیار دراوە، ئامادەكردنی لیستی ناوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سەر بە خوێندنی كوردین بەمەبەستی دروستكردنی ڕێگەپێدانی هاتووچۆ لە كاتی چوونیان بۆ (هەولێر و سلێمانی) بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان”.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریشی داوە بە تەرخانكردنی وێستگەی سووتەمەنی شۆریجە ڕۆژانی دوو شەممە و چوار شەممە بۆ كارمەندانی تەندروستی و بەرگری شارستانی و تەرخانكردنی وێستگەیەكی سووتەمەنی بۆ هەر قەزا و ناحییەیەك.

بڕیاریش دراوە هەموو كرێچییەكی دووكان و خانوو لەسەدا ٥۰٪ی كرێیەكەی دەدات بۆ هەردوو مانگی ۳ و ٤ .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …