23/01/2020

کەرکووک: خۆپیشاندانی ژمارەیەک لە دەرچووە دانەمەزراوەکانی شارەکە گرژی تێکەوت

برادۆست میدیا ـ کەرکووک

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە ۲۳ی کانوونی دووەم،  ژمارەیەک لە مامۆستایانی دەرچووی دانەمەزراو کە سەرجەمیان کوردبوون، لەبەردەم پەروەردەی کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خۆپیشاندانەکە گرژی تێکەوت.

خۆپیشاندانی دەرچووە دانەمەزراوەکانی کەرکوک، بێ بەشداری حیزب و لایەنە کوردیەکان بەڕێوەچوو، کە پێشتر هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان لەبەغدا کردبوو.

خۆپیشاندانەکە دژی کەمی پشکی کوردبوو، لەکاتێکدا ناوی نزیکەی ١٥٠٠ دەرچووی عەرەب بۆ دامەزراندن بەرز کراوەتەوە، لە بەرانبەر ئەو ژمارەیە تەنها ناوی ٥٠٠ کورد لە لیستەکەدایە، ئەمەش نارەزایەتی دەرچووانی کوردی لێکەوتۆتەوە.

یەکێک لە دەرچووە دانەمەزراوەکانی کورد رایگەیاند، ” بۆ ناڕەزایەتی دەبڕین چووینە بەردەم پەروەردەی کەرکوک، بەڵام بەدەممانەوە نەهاتن، بۆیە هێرشمان بردە نێو بەڕێوەبەرایەتی و بەزۆر ڕۆیشتینە نێو فەرمانگەکە”.

وتیشی:”پەروەردەی کەرکووکمان هێلکە بارانکرد، ئێستا نوێنەری ئێمە لە ژوورەوە لەکۆبوونەوەدان.”

پێشتر حیزب و لایەنە سیاسیەکان سێ ڕۆژیان دابووە بەغدا بۆ زیادکردنی پشکی کورد، بەڵام ئەو وادەیە تێپەڕی و دەنگیان نیە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …