08/09/2019

چوار پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستدا

برادۆست میدیا

دوێنێ ئێوارە بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە سنوری چیای حەمرین چوار پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستدا.

زەنون بەرزنجی، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی خورماتو راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ شەممە دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پاس و تاکسی، لە سنوری حەمرین لە نزیک پردی سەرحە بەیەکیاندا کێشاوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی روداوەکە چوار پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستداوە، کە دوای تەواوبونی دەوامی فەرمیان لە رێگادا بوون و بۆ بەغدا دەگەڕانەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …