17/11/2019

پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رەوانەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان کرا

برادۆست میدیا

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی رەوانەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان کرد.

بەپێی نوسراوێک، کە واژۆی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەرە، پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی داوەتە لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی و ئامادەکردنی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی داهاتوی ئەنجومەنەکەدا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

ئەم بڕیارەی حەلبوسی دوای ئەوەهات کاتێک 12ی ئەم مانگە، عادل عەبدولمەهدی بڕیاریدا بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.

بەگوێرەی بڕیارەكە، ئەنجومەنی وەزیران، دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەوانەی پەرلەمان كردون بۆ پەسەندكردنی.

پێشتر و 22ی تەموزی ئەمساڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەندكرد، بڕیاردرا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق لە یەکی نیسانی ساڵی داهاتوو بە كەركوكیشەوە جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …