21/01/2020

پاسەوانی بەرپرسێکی پارتی کوژرا

برادۆست میدیا ـ کەرکووک

پاسەوانێکی بەرپرسی ناوچەی خورماتوی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ۲۱ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی پێشمەرگەیەکی ناوچەی پارتی و بەدەستڕێژی گولـلە کوشتویانە.

ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە خورماتو بە خەندان- ی راگەیاند، “نزیکەی کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەگەڕەکی ئازادی لەخورماتو هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی پێشمەرگەیەکی پارتی بەناوی سالار سابیر و کوشتویانە کە پاسەوانی تایبەتی خۆی بووە.

بەرپرسی ناوچەی پارتی لە خورماتو باسی لەوەشکردوە، “بەوتەی کەسوکارەکەشی ئەو پێشمەرگەیە هیچ کێشەیەکی نەبوە، بەهۆی ئەو بارودۆخە نائارامەی کە لەناوچە کێشە لەسەرەکان هەیە کوژراوە،  لەماوەکانی ڕابردوشدا چەند جارێک هێرش کراوتە سەر ماڵە کوردەکانی خورماتو”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …