28/07/2019

وەزارەتی بازرگانی عێراق هۆشداریی دەداتە جوتیاران

زەید سورچی

برادۆست میدیا ـ بەغدا

وەزارەتی بازرگانی عێراق هۆشداریی ئەوە دەداتە جوتیاران که بڕێکی زۆر لە گەنمی قاچاغ هاوردە کراوە و بۆ ئەوەی بەناوی بەرهەمی خۆماڵییەوە لە سایلۆکاندا ساغی بکەنەوە.

دوێنێ شەممە ۲۷ی تەموزی ۲۰۱۹، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە: دوایی کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی وەرگرتنی بەرهەمی ناوخۆیی داخستنی سەرجەم ناوەندەکانی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ،لەسەر داوای سەرۆک وەزیران ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لەبەردەم و لەناو گۆڕەپانی سایلۆ و ناوەندەکانی وەرگرتندا ماونەتەوە، سەرجەم ئەو گەنمانە لە جوتیاران وەردەگیرێت.

وەزارەتی بازرگانی هۆشداریی داوە لەوەی؛ زانیارییان هەیە بڕێکی زۆر گەنمی قاچاغ لە دەرەوە هاوردەکراون و هەوڵ هەیە لە چوارچێوەی بەرهەمی ناوخۆیی ساغ بکرێتەوە، بۆ گرەنتی پاراستنی مافی جوتیاران فۆرمی تایبەت بە جوتیاران لەبارەی روبەری زەوی و بڕی داچێنراو و ناوی خاوەنەکانیان و ژمارەی ئەو دەراسانەکە بەرهەمەکانیان دوریوتەوە پڕدەکرێتەوە، بۆ ئەوەی مافەکانیان پارێزراوبێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …