31/05/2019

وەزارەتی تەندروستی عێراق؛ ئاماری فەرمی کوژراو و بریندارەکانی تەقینەوەکانی کەرکووکی ئاشکرا کرد

برادۆست میدیا

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، ئاماری كۆتایی شه‌هید و بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی كه‌ركووكی راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٣١ى ٥ى ٢٠١٩، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، له‌ ئەنجامی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی كه‌ركووكدا دوو هاووڵاتی شه‌هید بوون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بارەی بریندارەکانیشەوە ئاشکرای کرد، ٣٨ هاووڵاتی كه‌ ژماره‌یه‌كیان منداڵ و ئافره‌ت بوون، بریندار بوون و له‌ ژێر چاودێری و چاره‌سه‌ری پزیشكیدان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر سه‌رچاوه‌ نافەرمییەکان باسیان له‌وه‌ کردبوو، كه‌ شه‌ش هاووڵاتی به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌ شه‌هید بوون‌ و 19ی دیكه‌ بریندار بوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …