18/01/2020

هێزەکانی ئەمریکا چەندين بنکەی نوێی سەربازی لە هەرێم دروست دەکات

برادۆست میدیا

بەگوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەری (بەغداد الان) بڵاوی کردۆتەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەرپرسانی سەربازی عێراقی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ بەهێزکردنی زیاتری پێگەی ئەمریکا لە هەرێم، ئەو بڕیارەش دوای هەوڵەکانی هێزە شیعە عێراقیەکان بۆ کۆتایی هێنان بە هەبونی هێزی ئەمریکا لە عێراق دێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕەکە، وەفدە ئەمریکیەکە دوای دیداریان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکانیان رێکەوتوون لەسەر کردنەوەی چوار بنکەی نوێی سەربازی ئەمریکا لە عێراق لەنێویاندا بنکەی هەریر.

دوی بڵاو بوونەوەکەی هەواڵەکە، بەررسانی هەرێم بێدەنگیان هەڵبژاردوە و نایانەوێت لەسر ئەم بابەتە لێدوان بدەن.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …