12/11/2019

هێزەکانی ئەمریکا كاروانێكی كەلوپەلی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان کرد

برادۆست میدیا

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسوریا، کاروانێکی كەلوپەلی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە و بارهەڵگرەکانیش کەلوپەلی سەربازییان هەڵگرتبوو و چووەتە شاری قامشلۆ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە گەڕی ھاوبەشی سەربازیی ھێزەكانی رووسیا و توركیا لە ھەندێك ناوچەی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت.

هەفتەی رابردوو ھێزەكانی ئەمەریكا گەڕاونەوە چەند بنكەیەك كە لەسەرەتای ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان چۆڵیان كردبوو.

ھ.م

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …