14/12/2019

موقتەدا سەدر سەرجەم بارەگا و دامەزراوەكانی لە عێراق دادەخات

برادۆست  میدیا ـ نەجەف

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر بڕیاری دا كە سەرجەم دامەزراوەكانی سەر بە رەوتەكەی لە عێراق دابخات، بێ ئەوەی هۆكارەكەی روون بكاتەوە.

نووسینگەی سەرۆكی رەوتی سەدر بڵاویكردەوە كە موقتەدا سەدر بڕیاری دا سەرجەم دامەزراوەكانی سەر بە رەوتەكە بۆ ماوەی ساڵێك دابخات.

روونیشیكردەوە كە بڕیارەكە مەزارگەی محەمەد سەدر و كوڕەكانی، نووسینگەی تایبەتی سەدر و پێكهاتەكانی سەرایا سەلام ناگرێتەوە.

تا ئێستا هۆكاری بڕیارە كتوپڕەكەی موقتەدا سەدر ئاشكرا نەكراوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …