14/12/2019

لەچەند سەعاتی داهاتودا سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدی سەرۆک وەزیران رادەسپێرێت

برادۆست میدیا

بەپێی زانیاریەکان پێدەچێت لەچەند سەعاتی داهاتودا، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی، رابسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

سودانی وەک سەرکردەیەک لە حیزبی دەعوە لە ماوەی رابردودا دەستی لەو حیزبە کێشایەوە، ئەمەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو وەک کەسێکی بێلایەن ئەو پۆستە وەربگرێت. بەڵام هەر لەئێستاوە لەلایەن خۆپیشاندەرانی عێراق و هەروەها رەوتی سەدر ناوبراو رەتدەکرێتەوەو پێیانوایە جارێکی دیکە مالیکی دێتەوە سەر حوکم، هاوکات مەسەلەی دەستلەکارکێشانەوەشی لە حیزبی دەعوە بە فێڵکردن ناو دەبەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …