15/01/2020

له‌ به‌غدا ئه‌فسه‌رێكی كورد تیرۆركرا

برادۆست میدیا ـ بەغداد

شه‌وی‌ رابردوو له‌ به‌غدا ئه‌فسه‌رێكی كورد به‌پله‌ی مولازم به‌ناوی رێبوار فازل له‌ به‌شی ماده‌ هوشبه‌ره‌كان تیرۆركرا.

پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند، “شه‌وی‌ رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی ” الاسكان” له‌ به‌غدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی‌ گوللـه‌یان له‌ ئه‌فسه‌رێكی به‌شی ماده‌ هوشبه‌ره‌كان كرد”.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: “دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا”.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌ و  ناوی‌ مولازم رێبوار فازڵ‌-ه‌ و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ستڕێژی لێكراوه‌.



كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …