01/11/2019

كچە خۆپیشاندەرێك لە بەغدا كوژرا

برادۆست میدیا

ئەمشەو كچێك كە بەشداری لە خۆپیشاندانەكانی شاری بەغدا كردبوو كوژرا.

عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند كچەكە لەسەر پردی جمهوری كوژراوە، ئەویش دوای ئەوەی بۆمبێكی گازە فرمێسكڕێژەكان بەر سەری كەوتووە.

جەختیشیكردەوە كە بۆمبەكە لە ناو سەری كچەكەدا جێگیر بووە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

پێشتریش ژمارەیەك ماڵپەڕی عێراقی بڵاویانكردبووەوە كە هێزە ئەمنییەكان بە چڕیی گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە نزیك پردی جمهوری.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …