16/01/2020

فه‌رمانده‌یه‌كى سوپاى عێراق له‌ ئێران گیانى له‌ده‌ستدا

برادۆست میدیا

فه‌رمانده‌یه‌كى سوپاى عێراق دوای برنداربوون و مانەوەی هه‌شت رۆژ لەنەخۆشخانە، ئه‌مڕۆ لە ئێران گیانى له‌ده‌ستدا.

لە 8 ى 1 ى 2020، له‌ قه‌زاى داقوق، بۆمبێكى چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلى “مازن عه‌بود جه‌واد” فه‌رمانده‌ی لیوای 45 ى فیرقه‌ی 11 ی سوپای عێراقدا ته‌قیه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا برینداربوو، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئێران گیانى له‌ده‌ستدا.

له‌ رووداوى برینداربوونى ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى سوپاى عێراقدا، یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانى گیانى له‌ده‌ستدا و دوو پاسه‌وانى دیكه‌شى برینداربوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …