07/11/2019

عەلی خامنەئی، فەتوای كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراقی دەركردووە

برادۆست میدیا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نویێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، “عەلی خامنەئی، رابەری شۆڕشی ئێران فەتوای كوشتنی خۆپیاندەرانی عیراقی دەركردووە”.

فایەق شێخ عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،” عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق فەتوایەكی لە خامنەئییەوە پێگەیشتووە، باس لە پێویستی كوشتنی خۆپیشاندەران كردووە وەك چۆن ئیمامی عەلی پەیمان شكێنەران و خوێنڕێژەرانی كوشت”.

دەشڵێت” سزای كوشتنی خۆپیشاندەرانی بێچەك چییە لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكاندا”.

ماوەی دووهەفتەیە خۆپیشاندانەكانی عیراق دەستی پێكردووە و تاکو ئێستا لەلایەن چەکدارانی نەناسراو دەیان كەس كوژراون و سەدانیش بریندار بوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …