03/11/2019

عەبدولمەهدی روونكردنەوە لەسەر گازە فرمێسكڕێژەی عێراق دەدات

برادۆست میدیا

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو گازە فرمێسكڕێژەی لە بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی عیراق بەكاردێت، هەمان ئەو گازە فرمێسكڕێژەیە، كە لەوڵاتانی دیكەشدا بەكاردێت.

 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عیراق كۆبۆتەوە، جەختی لە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی كردۆتەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، پێویستە هێزە ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری بە تەواوی جێبەجێ بکەن.

لەبارەی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژیشەوە، نووسینگەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هەر ئەو گازەی لە وڵاتان بەکاردێت، لە عێراقیش هەر ئەو جۆرەیە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …