26/02/2020

عیراق پێدانی‌ ڤیزای‌ به‌ هاوڵاتیانی‌ 7 وڵات راگرت

برادۆست میدیا

له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێوشوێنه‌كان بۆ خۆپارێزی‌ له‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، حكومه‌تی‌ عیراق بڕیاری‌ دا پێدانی‌ ڤیزا به‌ هاوڵاتیانی‌ حه‌وت وڵات رابگرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ۲٦ی شوبات، ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌حاف وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند: “وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی داوای‌ له‌ باڵیۆزخانه‌كانی‌ عیراق له‌ وڵاتانی‌ چین، ئێران، كۆریای‌ باشوور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سه‌نگاپوره‌ كرد پێدانی‌ ڤیزا به‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ رابگرن”.

وتیشی‌: “بڕیاره‌كه‌ ئه‌و عیراقییانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌و وڵاتانه‌دان له‌گه‌ڵ‌ كارمه‌ندانی‌ باڵیۆزخانه‌كان و وه‌فده‌ فه‌ڕمییه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی‌ پشكنینیان بۆ بكرێت”.

ئه‌م بڕیاره‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق بۆ رێگرتنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ‌ كه‌ له‌و وڵاتانه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …