06/03/2020

عێراق قەدەغەی گەشتی خستەسەر هاوڵاتیانی چوار وڵات

برادۆست میدیا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق قەدەغەی هاتنی خستەسەر هاوڵاتیی وڵاتانی تورکیا، فەرەنسا، ئیسپانیا و نێجیریا بۆ وڵاتەکەی.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بۆ مەبەستی خۆپارێزی و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردرا گەشتی هاوڵاتیانی وڵاتانی تورکیا، فەرەنسا، ئیسپانیا و نێجیریا عێراق قەدەغە بکرێت.

دوای بڕیارەكه‌ی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ژمارەی ئەو وڵاتانەی قەدەغە خراوەتە سەر هاتنی هاوڵاتییان بۆ عێراق گەیشتە (13) وڵات کە بریتییە لە وڵاتانی چین، ئێران، ژاپۆن، کۆریای باشور، تایلەند، سەنگاپور، ئیتاڵیا، کوێت و بەحرێن، تورکیا، فەرەنسا، ئیسپانیا و نێجیریا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق شاندە فەرمی و دیپلۆماتییەکان ناگرێتەوە کە لەو وڵاتانەوە سەردانی عێراق دەکەن

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …