03/11/2019

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبادی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

برادۆست میدیا

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر دەرنەچوە.

پێشتر عەلی سنێد، گوتەبێژی هاوپەیمانی نەسر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبوو، چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردوەتە سەر بارەگای حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر و روبەڕوبونەوە لەنێوان چەکدارەکان و پاسەوانەکانی رویداوە، “یەکلا نەبوەتە ئەو چەکدارانە سەر بە چ هێزێکن”.

راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “راگەیەندراوی هاوپەیمانی نەسر سەبارەت بە هەوڵی گەمارۆدانی ماڵی عەبادی و بونی فەرمانی دەستگیرکردنیمان بینی، بەڵام هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنی عەبادی لە لایەن دادگاوە دەرنەچوە”

ئاماژە بەوەشکراوە، “لە ئەگەری دەرچونی فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەر کەسێک لەلایەن دادگاوە ئەوا لایەنە فەرمییەکانی سەر بە دەوڵەت وەک وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسن لە جێبەجێکردنی، ئەمەش بۆ هەموان ئاشکرایە بەپێی رێڕەوە یاساییەکان”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …