08/07/2019

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق

برادۆست میدیا ـ بەغدا

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق سیریڵ نون، بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، ھەوڵەکانی باڵیۆزی ئەڵمانیای لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە ماوەی بە جێگەیاندنی کارەکانیدا بەرزنرخاند و ھیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی ئایندە بۆ خواست.

ھاوکات سەرۆککۆمار، ڕۆڵ و ھەڵوێستەکانی ئەڵمانیای لە بەھێزکردنی سەقامگیری لە عێراق و پێشکەشکردنی ھاریکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکان بەگرنگ باسکرد.

لە لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا، دووپاتی خواستی وڵاتەکەی کردەوە، بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی گونجاو بۆ ھاریکاری ھاوبەش لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا لە گشت بوارەکاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …