01/04/2020

سەرۆک کۆمار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە‌سەرۆکی فەرەنسا-وە پێگەیشت

بەغداد

سەرۆک کۆمارد.به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١/٤/٢٠٢٠ پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە‌سەرۆکی فەرەنسا،ئیمانوئێل ماکرون –وە پێگەیشت.

لەپەیوەندەیە تەلەفۆنیەکەدا،جەختی لەپێویستی هاریکاری وهەماهەنگی وپەیوەست بوون لەنێوان هەردو ووڵات و تەواوی ووڵاتاندا،بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا وسنوردارکردنی بڵاوبونەوەی کردەوە،بەجۆرێک ببێتەمایەی دەستەبەرکردنی سەلامەتی گەلان وگرنگی تێپەڕاندنی ئاڵانگاریەکانی لەبوارەکانی تەندروستی ومرۆیی وئابوری.

هەروەها سەرۆککۆماری عێراق سوپاسی سەرۆک ماکرۆنی کرد بۆ نیشاندانی پشتیوانی وهاو خه مى لەگەڵ عێراقدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە و هیوایشی خواست کەجیهان بەسەر ئەم پەتایە و لێکەوتە مەترسیدارەکانیدا سەربکەون،لەڕێگای ئەو هەوڵانەی کەدەدرێن لەم بارەیەوە.

لەلای خۆیەوە ‌سەرۆکی فەرەنسا،پشتیوانیکردنی ووڵاتەکەی بۆ گەلی عێراق لەگشت بوارەکاندا دەربڕی و هیوایشی خواست کەعێراقیەکان ئەم دۆخە بەسەلامەتی و ئاشتی تێپەڕێنن ودوپاتیشی لەگرنگی چڕکردنەوەی هاریکاریە هاوبەشەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڕزگارکردنی مرۆڤایەتی بەگشتی لەمەترسیەکانی کردەوە.

لەکۆتاییدا ،ئاماژە بەگرنگی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەهەوڵەکانی عێراق بۆ چەسپاندنی سەقامگیری وپارێزگاریکردن لەئاسایش وسەروەری ووڵات کرا،هاوکات دوپاتیش لەبەهێزکردنی پەیوەندیە دوقۆڵیەکان کرایەوە بەجۆرێک کەببنە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو ووڵات وسەقامگیری ئاسایش و ئاشتەوایی لە جیهاندا .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …