17/10/2019

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

برادۆست میدیا

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١٠/١٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان ئیف لۆدریان و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ پشتوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ڕێگانەدان بە گروپە تیرۆریستییەکان بۆ دووبارە خۆڕێکخستنەوەیان، تا جارێکی دیکە نەبنە مەترسی بۆ سەر ناوچەکە و جیھان، بەتایبەتی کە عێراق ھێشتا لەژێر کاریگەری تاوان و وێرانکارییەکانی گروپی تیرۆریستی داعش دەربازی نەبووە.

لە تەوەرەیەکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا، دەبێتە ھۆکاری شکست پێھێنانی ھەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی تیرۆر، ھاوکات جەختیکردەوە لە پێویستی ڕاگرتنی بەپەلەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا و بەھاناوەچونی ھاووڵاتیانی سڤیل لەو ناوچانەی کە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی تێدایە.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ھاریکاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات کرا، ھاوکات تاوتوێی پێشھاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و جیھان کرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …