17/09/2019

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لەسەرۆکی دەستەی حەج و عومرە

برادۆست  میدیا

ئەمڕۆ سێشەممە ۱۷ی ئەیلولی ۲۰۱۹،سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە خالد عەتییە و جێگرەکەی سامی مەسعودی.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار، جەختیکردەوە کە خزمەتکردنی حاجیان و عومرەکاران ئەرکێکی نیشتمانی پیرۆزە و پێویستیشە لەسەرمان باشترین خزمەتیان پێشکەش بکەین تا ببێتە ھۆی ئاسانکاری بەجێگەیاندنی مناسکی حەج و عومرە و کەمکردنەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕوویان دەبێتەوە، ھاوکات رۆڵی دەستەی حەج و عومرەی بەرزنرخاند لەبەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا.

لەلای خۆیەوە خالد عەتییە باسی لە ئەرکەکانی دامەزراوەکەی کرد، بەتایبەتی لە کاتی فەریزەی حەجدا، هەروەها روونیکردەوە کە گشت ھەوڵەکانی دەستەکەیان بۆ ئەوەیە تا باشترین خزمەتگوزاری بە حاجیان و عومرەکاران پێشکەش بکەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …