15/04/2020

سەرۆک کۆمار په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزیدییەکان کرد

بەغداد

سەرۆک کۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٤/١٥ به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆڵەکانی ئایینی ئێزدی لە عێراق و جیهان کرد.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

خۆشحاڵم بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆڵەکانی ئایینی ئێزدی لە عێراق و جیھان بکەم و هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریان بۆ بخوازم.

ئێزدییەکان قوربانییەکی زۆریان بەخشیوە، ئازایەتییەکی بێ وێنەیان لە بەرگری لە ناوچە و گوندەکانیان و عێراق بەگشتی لە دژی گروپی تیرۆریستی داعش کردووە، ئەمڕۆیش داوایان لێدەکرێت رووبەڕووی ئەو ئاڵەنگارییانە ببنەوە کە یەخەی وڵاتی گرتووە، بەوەی ھاوکار و پشتیوانی کارمەندانی تەندروستی بن لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەم دەرفەتە بەهەل دەزانم بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی ئێزدییەکان، و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە رێگای پەلەکردن لەپەسەندکردنی پڕۆژە یاسای کچان و ژنانی ئازادکراوی ئێزدی، کە سەرۆکایەتی کۆمار پێشکەشی پەرلەمانی کردبوو، ھاوکات چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی رفێندراوەکان و ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ناو خێزانەکانیان.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت، ھەموو ساڵێک ئێزیدییەکان و گشت گەلانی عێراق لە خۆشیدا بن.

د.بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
٢٠٢٠/٤/١٥

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …