22/01/2020

سەرۆك بەرهەم چاویکەوت بەسەرۆک وەزیرانی ئوردن

برادۆست میدیا

لەپەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/١/٢٢ چاویکەوت بە سەرۆک وەزیرانی ئوردن عومەر ڕەزاز و سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکان گفتوگۆیانکرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار دووپاتی لەوە کردەوە کە عێراق خوازیاری بونیادنانی پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، هاوکات جەختیشیکردەوە لەگرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و دورکەوتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری و یەکلاییکردنەوەی بەژەوەندییەکان.

هەر لەدیدارەکەدا، باس لە دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوردن و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …