01/11/2019

سه‌در؛ داوا له‌ لایه‌نگرانی‌ ده‌كات به‌شداریی هیچ خۆپیشاندانێك نه‌كه‌ن

برادۆست میدیا

موقته‌دا سه‌در، داوا له‌ لایه‌نگرانی‌ ده‌كات به‌شداریی هیچ جۆره‌ خۆپیشاندانێك نه‌كه‌ن.

سه‌در كه‌ خۆی وه‌ك خزمه‌تكاری چاكسازی‌ ناساندووه‌ له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت “دوای‌ وتاره‌كه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت و به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ به‌سیاسیكردنی خۆپیشاندانه‌كان، داوا له‌ لایه‌نگرانمان ده‌كه‌م به‌شداریی هیچ خۆپیشاندانێك نه‌كه‌ن و واز له‌ خه‌ڵكی بهێنن خۆیان رێگای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان هه‌ڵبژێرن. گه‌ردنی خۆم پاككرده‌وه‌”.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا موقته‌دا سه‌در هه‌وڵه‌كانی‌ خۆی بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حكومه‌تی عیراق چڕتركردبووه‌وه‌.

هه‌روه‌ها دوای‌ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ئێران گه‌ڕایه‌وه‌، راسته‌وخۆ چووه‌ نێو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری‌ نه‌جه‌ف.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …