31/05/2019

سەدر داوا دەکات بەرپرسانی کەرکووک لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە

برادۆست میدیا 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەسەر تەقینەوەکانی شاری کەرکوک هاتە دەنگ و ووتی،” پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق، یان دەستوەردان بکات، یان ڕێگە بدات بەوان با دەستوەردان بکەن.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، “کەرکوک قوربانی گەندەڵی و ململانێی نەتەوایەتییە، دەبێت ڕزگار بکرێت”.

دەشڵێت، پارێزگاکانی باشور لەژێر هەژاری و گەندەڵیدا دەناڵێنن، پارێزگاکانی ناوەڕاستیش ململانێ و گەندەڵی بڕستی لێ بڕیوون، بەڵام پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و سەلاحەدین و ئەنبار و موسڵ، بونەتە قوربانی تایەفەگەری و گەندەڵی.

داواشی لە هەموو لایەک کرد “گوێبگرن و هۆشیاربن و لە هەڵوێست و دۆخەکە تێبگەن، بەر لەوەی کار لە کار بترازێت”.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، “حکومەت یان تۆ دەستوەردان بکە، یان با ئێمە دەستوەردان بکەین، بەڵکو سودمان هەبێت و زیانمان نەبێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو لەچەند ناوچەیەکی کەرکوک ٦ تەقینەوەی جیاجیا ڕوویدا و بەهۆیەوە ٦ هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و ٢١ ی دیکەش بریندار بوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …